AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٩ ١٩:٤٩

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:

هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک لە ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکە قبووڵ ناکەین

هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک لە ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکە قبووڵ ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ڕووسیاییەکەی وتی:هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک لە ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکە قبووڵ ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ هاوتاکی خۆی لە مسکۆ، لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی قەفقاز جەختی کرد: پێمان وایە کە ئەبێ لە ڕێگای میکانزیکی 3+3 و میکانیزمەکانی دیکەوە و بە دوور لە هەر شێوەی زۆرەملێیەک، پرسەکان لە ناوچەکە چارەسەر بکرێن.

ناوبراو زیادی کرد: لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لە تاران بەڕێوە دەچێت. هیوادارین ئەنجامی ئەم هەوڵانە ببێتە هۆی چارەسەرییەکی ئاشتیخوازانە بۆ پرسەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک لە ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکە بە هەر پاساوێکەوە قبووڵ ناکەین.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە گەشەی پێوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئاسیایی وتی: لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوە ڕوانینی ئێران بە ئاسیا و پێوەندی لەگەڵ چین بناغە نراوە. هەروەها لە هەر داهێنانێک کە ببێتە هۆی ئاشتی سەقامگیر لە ناوچەکە و ئاستی جیهان پێشوازی دەکەین.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا، سووریا و تورکیا کۆبوونەوەیەک دەکرێت کە ئامانجی سەرەکیی نزیک کردنەوەی ڕوانگەکانی تورکیا و سووریایە. ئیران و ڕووسیاش هەوڵ دەدەن ئەو ڕوانگەگەلە لێک نزیک بکەنەوە

وەزیری دەرەوەی ئیران هەروەها هاوپەیوەندی بە گۆڕانکارییەکانی سووریا وتی: ئەمریکا تۆمەتی بێ بنەما دەداتە پاڵ گرووپگەلێکەوە کە پاگەندە دەکات سەر بە ئێران، ئەوان پێش ئەوەی کە بەڵگەیەک بۆ قسەکانیان بهێننە ئاراوە، پێشبینی هەلەداوانیان ئەنجام دا. ئێمە بەدوای ئاژاوە و پێکدادان نین و وەڵامی ئێران بە ئەمریکا ڕوون و یەکلایی بوو.

News ID 45509

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha